بە بەکارهێنانی پەمپی لۆرێنتزی ئەڵمانی کۆمپانیای بلوو رەی ئینێرجی ١١ پڕۆژەی دەرهێنانی ئاوی ژێر زەوی کە بە تیشکی خۆر کار دەکات لە دهۆک بە سەرکوتوویی تەواو کرد.
ئەم پرۆژانە ئاوی خواردنەوەی ١١ گوند دابین دەکەن کە تیایدا ٤٩٤ خێزان لێی سودمەند دەبن و ئەم گوندانە دەکەونە چوار ناوچەی جیاواز لە دەوروو بەری دوهۆک. پێش جێ بە جێ کردنی ئەم پڕۆژانە بەهۆی کەمی کارەبای نیشتیمانیەوە لە ناوچەکەدا ئەم گوندانە بە دەست کەمی ئاوی خواردنەوەوە دەیان ناڵاند. لە ئێستادا، ئەم پرۆژەیە ئاوی خواردنەوەی گوندەکان دابین دەکات تەنها بە وزەی خۆر و بەکارهێنانی کارەبای نیشتیمانی تەنها لە هەندێک کات نەبێ لە زستاندا.
ئەم پرۆژەیە لە لایەن German Cooperation Agency یەوە سەرچاوەی دارایی بۆ دابین کراوە و لە لایەن GIZ (Germany international Cooperation) بەڕێوەبراوە و ڕێکخراوی KURDS یش ئەرکی سەپەرەشتی کردنی گرتۆتە ئەستۆ.
پرۆژەکە پرۆژەیەکی گشتگیرە و هەموو بەشەکانی لە لایەن کۆمانیانی BRE یەوە جێبەجێ کراوە. رووبەری هەموو پرۆژەکە 4880 مەتر دووجایە کە کاری مەدەنیەکەشی لەلایەن ئەندازیارانی BREیەوە کراوە. 331 لەوحە کە دەکاتە 119 کیلۆ وات بەکارهێنراوە بۆ بەکارخستنی 11 پەمپی ژێر ئاوی لۆرێنز. پرۆژەکە لە 6ی مانگی 10ی ساڵی 2019 دەستی پێکردوو بە 102 رۆژی ئیشکردن تەواو کرا.
وەک بەشێکی BRE دوای جێبەجێکردن، پرۆژەکە لە لایەن BRE یەوە بەڕێوە دەبرێ بۆ ماوەی سالێک.
ئەم پرۆژە گەورانەی ئەندازەو پەرەپێدانە دەرخەری توانای ئەندازیاریو تیمی تەکنیکی کۆمپانیای بلوو رەی بۆ دیزاین کردنو جێبەجێکردنی پرۆژەی گەورە بە ئاستێکی بەرز پێشان دەدات لەگەڵ توانای کۆمپانیا بۆ دۆزینەوەی چارەسەری پێشکەوتوو بۆ کێشە جیاوازەکانی بواری وزە.
زانیاری زیاتر لەسەر ئەم پرۆژانە لە سەر پەڕەی سەرەکی پێشکەشکراوە.

There are a lot of great lookup i loved this service companies on the market.