بلوو رەی بەشداری کرد لە ڕاهێنانی ڕێکخراوەکان کە لە بواری مرۆیی کار دەکەن بۆ هاندان بۆ تەمویل کردنی پڕۆژەکانی دەرهێنانی ئاو بە تیشکی رۆژ وەک پشتگیریەک بۆ“OXFAM International”
کۆمپانیای بلوو رەی ئینێرجی بە شداری کرد لە وۆرک شۆپێکی سێ ڕؤژی (5 تا7 ی مانگی هەشت 2019) لە ئۆفیس ڕێکخراوی OXFAM لە هەولێر کە تیایدا 30 ئەندازیار لە UN و ڕێکخراوە ناوخۆیی ودەرەکیەکان و حکومەت بەشداریان تێدا کرد. ڕاهێنانەکە لەسەر دیزاین کردنوو شیکردنەوەیەکی ئابوریانە بوو لەسەر پەمپی ئاوی سۆلار کە مەبەست لێی هاندانی رەخراوە مرۆیەکان بوو بۆ بنیادنانی ژێرخانی هونەریان بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی دەرهێنانی ئاو بە وزەی نوێبوەوە.
جگە لە بەشداریکردنی، بلوو رەی ئنێرجی وۆرک شۆپێکی ئامادە کرد کەتیایدا نمونەیەکی پەمپی لۆرێنزی پێشکەشکرد لەگەل چەند سیستمێکی لۆرێنز کە لەلایەن بلوو رەی ئنێرجیەوە جێبەجێکرابوون لە هەریمی کوردستان.
جگە لە جێبەجێکردنی پرۆژە، کۆمپانیای بلوو رەی ئنێرجی ئارەزوومەندی بەشداریکردنە لە چالاکی پەروەردەییەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگە بەرامبەر بەکارهێنانی وزەی نوەبوەوە وەک جێگرەوەیەک بۆ ئەو سەرچاوە پیسکەرەکانی وزە بۆ زیاتر پاراستنی ژینگە.